فیزیا 2021-2020 خولی دووەم
Quiz Summary
0 of 50 Questions completed
Questions:
Information
You have already completed the quiz before. Hence you can not start it again.
Quiz is loading…
You must sign in or sign up to start the quiz.
You must first complete the following:
Results
Results
0 of 50 Questions answered correctly
Your time:
Time has elapsed
You have reached 0 of 0 point(s), (0)
Earned Point(s): 0 of 0, (0)
0 Essay(s) Pending (Possible Point(s): 0)
Categories
- Not categorized 0%
- 1
- 2
- 3
- 4
- 5
- 6
- 7
- 8
- 9
- 10
- 11
- 12
- 13
- 14
- 15
- 16
- 17
- 18
- 19
- 20
- 21
- 22
- 23
- 24
- 25
- 26
- 27
- 28
- 29
- 30
- 31
- 32
- 33
- 34
- 35
- 36
- 37
- 38
- 39
- 40
- 41
- 42
- 43
- 44
- 45
- 46
- 47
- 48
- 49
- 50
- Current
- Review
- Answered
- Correct
- Incorrect
- Question 1 of 50
1. Question
کام لەم درێژی شە پۆڵانەی خوارەوە شە پۆڵێکی وەستاو پەیدا دەکات لە پەتیکدا کە درێژییەکەی 3m بێت؟
- Question 2 of 50
2. Question
سێ ( پەندۆڵی سادە) دەلەرێنەوە کە لە درێژیدا یەکسانن ، یەکەمیان لەسەر ڕووی زەوی (ag=9.81m/s2) وە دووەمیان لەسەر
ڕووی هەیڤ (ag=1.63m/s2 یە) وە سێییەمیان لەسەر ڕووی مەریخە (ag=3.7m/s2 یە) کاتەلەرەی کامیان زیاتر دەبێت؟ - Question 3 of 50
3. Question
لێشاوی مەگناتیسی (φ) دەپێورێت بە :
- Question 4 of 50
4. Question
شەپۆڵێک لەرەلەرەکەی 25Hz بە ئاراستەی X ی پۆزەتیڤ بڵاودەبێتەوە هەروەک لە وێنەکەدا دیارە , خێرایی شە پۆڵ چەندە؟
- Question 5 of 50
5. Question
بارستاییەک بەسەرێکی سیرینگێکەوە گەینارەوە لەسەر ڕوویەکی ئاسۆیی ساف بە جووڵەیەکی هارمۆنی سادە دەلەرێتەوە ، وزەی سیستەمەکە چ شێویەکی دەبێت کاتێک باستاییەکە لە گەورەترین لاداندا دەبێت؟
- Question 6 of 50
6. Question
تەلێک درێژییەکەی 36m و تەزوویەکی پێدا دەڕوات توندییەکەی 22A ئەگەرئەوهێزەی بەهۆی بواری موگناتیسی زەوییەوە کار
لەو تەلە دەکات بڕەکەی 4×10-2N بێت ، ئایا بڕی بواری موگناتیسی لەو خاڵەدا چەندە؟ - Question 7 of 50
7. Question
پایسکلێک لەسەر ڕێڕەوێکی بازنەیی ئاسۆیی دەڕوات , سەرچاوەی ئەوهێزە دیاری بکە کە جووڵەی بەسوڕ بۆ پایسکلەکە پەیدا دەکات؟
- Question 8 of 50
8. Question
دوو شەپۆڵ بەیەکدادەچن کە هەمان درێژی شەپۆلیان هەیە فراوانی یەکەمیان 0.75m وە فراوانی دووەمیان 0.53m فراوانی
شە پۆلی بەرەنجام چەندە ئەگەربەیەکداچوونەکە (دروستکەربێت)؟ - Question 9 of 50
9. Question
لە کام لەم بارانەدا ئاراستەی هێزی موگناتیسی سەر پڕۆتۆنێك کە لەناوبوارێکی موگناتیسیدا دەجووڵێت بۆلای چەپی لاپەڕەکە؟
- Question 10 of 50
10. Question
…………… دووری ستوونییە لە نێوان تەوەرەی خولانەوە و ڕاستەهێلێکی کێشراو لەسەردرێژکراوەی هێزەکە.
- Question 11 of 50
11. Question
ئەو شە پۆڵە دەنگیانەی کە لەرەلەرەکەی 20KHz زیاترە کە گوێیی مرۆڤی ئاسایی ناتوانێت بیان بیستێت پێیان دەوترێت
- Question 12 of 50
12. Question
لە سنوری گەورەنترین بەرزی دەنگدا ، توانای بەرهەمهاتوو (دەرچوو) لە 75 ئامێری ژێی وهەوایی دەکاتە W 70 توندی ئەو شەپۆلە دەنگییانەی گوێگرێک دەیبیستێت چەندە کە لە دووری 25m لە سەرچاوەی دەنگەکەوە دانیشتووه؟
- Question 13 of 50
13. Question
تایەی ئۆتۆمبێلێک نیوەتیرەکەی 0.3m بە گۆشە خێراییەکی سەرەتایی 14rad/s دەخولێتەوە شۆفێرەکەی خێرای دەکات و دوای 3.5s گۆشە خێراییەکەی دەبێتە 28rad/s ئایا لێکەوتە تاودانی خاڵێ لەسەر لێواری تایەکە چەندە؟
- Question 14 of 50
14. Question
لەرەلەری دوو ئاوازی هارمۆنی یەکەم لە بۆڕییەکی یەک لا داخراودا چەندە کە درێژییەکەی 2.45m بێت؟
(خێرایی دەنگ لە بۆڕیەکەدا 345m/s بێت)
- Question 15 of 50
15. Question
بڕی پیاڵهێزی کارەبای موگنەکار ε پەیدابوو لە گەیەنەرێکی ڕێکدا لەسەرکام لەمانەی خوارەوە بەندە ؟
- Question 16 of 50
16. Question
زەوی کە بارستایییەکەی (m=5.97×1024kg ) بەدەوری خۆردا کە بارستاییەکەی (m=1.99×1030kg) دەسوڕێتەوە بە تێکڕای دووری 1.5×1011m هێزی کێشکردنی خۆر کە کاری پێدەکاتە سەرزەوی چەندە ؟(G=6.673×10-11 N.m2/kg2)
- Question 17 of 50
17. Question
ئۆتۆمبێلێکی پۆلیس بەخێرایی 86.4km/h دەڕوات و شوتەیەک دەردەکات لەرەلەرەکەی 1000Hz بێت لەرەلەری شوتەکە چەند
دەبێت وەک ئەوەی کەسێک دەیبیستێت کە لەسەر شۆستەکە وەستاوە و دەبینێت ئۆتۆمبێلەکەی پۆلیس لێی دووردەکەوێتەوە؟ (خێرایی دەنگ لە هەوادا 340m/s) - Question 18 of 50
18. Question
خێرایی دەنگ بەندە لەسەر پلەی گەرمی ناوەندەکە ئەم بەند بوونە لە کام لەمانەی خوارەوە بەرچاوترە
- Question 19 of 50
19. Question
گۆیەك بە گۆشە خێراییەکی نەگۆڕ 5rad/s لەسەر پەتێک کە درێژییەکەی 0.5m دەسوڕێتەوە خێرایی گۆیەکە چەندە؟
- Question 20 of 50
20. Question
گۆی زەوی هەر24 کاتژمێرێک 360o دەخولێتەوە گۆشە لادانی کەسێکی وەستاو لەسەرهێلی یەکسانی لە ماوەی 3 کاتژمێردا چەندە؟
- Question 21 of 50
21. Question
پایسکل سوارێک هێزێک کە برەکەی 40N دەخاتە سەر پایدەری پایسکلەکەی کە 0.15m لە تەوەرەی خولانەوەی تاییەکەوە دوورە
، نیوەتبڕەی تایەکەی 50cm ئەگەر خێرایی جێگۆڕی پایسکلەکە بگاتە 2.25m/s پاش 3s لە سەرەتای جوڵەکەیەوە لە وەستانەوە
، زەبری بارنەگۆڕی تایەکە چەندە؟ (لێکخشاندن و زەبری بارنەگۆڕی تایەکەی تری پایسکلەکە فەرامۆش بکە) - Question 22 of 50
22. Question
دوو کوڕ کێشیان 510N و 340N لەسەرلەوحێکی ڕێك وەستاون کە کێشەکەی 40N خالی جێگیربوون لە چەقی بارستایی لەوحەکە دانراوە، وە ئەو کوڕەیان کە کێشەکەی 510N لە دووری 2m لە چەقەوە وەستاوە ئایا کوڕی دووەمیان پێویستە لە کوێ بوەستێت بەجۆرێێك لەوحەکە بە هاوسەنگی بمێنێتەوه؟
- Question 23 of 50
23. Question
بە چ کۆلکەیەک دووری لە سەرچاوەی دەنگ دەگۆڕێت ئەگەر توندی دەنگەکە ببێتە پێنج ئەوەندەی نرخە بنەرەتییەکەی؟
- Question 24 of 50
24. Question
کام لەمانەی خوارەوە دەتوانرێت ببێتە هۆکاری پەیدابوونی تەزووی موگنەکار لە ئەڵقەیەکی داخراوی گەیەنەردا ؟
- Question 25 of 50
25. Question
هێمای (μ) لە هاوکێڤەی (B=μ/2π=1/d) دا ، پێی دەوترێت هاوکۆلکەی:
- Question 26 of 50
26. Question
تەلێک تەزووی پێدا دەڕوات ، جووڵەی ئەلکترۆنەکانی ناو بەشێکی تەلەکە لە خۆرئاواوە بەرەو خۆرهەڵات بێت. ئەگەر قیبلە نمایەک لەسەرئەم بەشەی تەلەکە دابنێیت، بە کام ئاراستەدا لادەدات؟
- Question 27 of 50
27. Question
حەوزێکی جلشۆری کارەبایی بە گۆشە خێرایی 11π rad/s دەخولێتەوە پاشان هێواش دەبێتەوە دوای 12s لە خولانەوە دەوەستێت , ئایا ژمارەی ئەو خولانە چەندە کە حەوزەکە تەواوی کردوە تا دەوەستێت؟
- Question 28 of 50
28. Question
لە کام لەم بارانەی خوراەوەدا دەتوانرێت تەن بەتەنیکی ڕەهەندار دابنرێت؟
- Question 29 of 50
29. Question
کام لەمانەی خوارەوە بە ڕوونکردنەوەیەکی گونجاودادەنرێت بۆئەم دەربڕینە (بواری موگناتیسی کۆیلێکی لوولپێج کە تەزووی نەگۆڕی پێدا دەڕوات)
- Question 30 of 50
30. Question
ئۆتۆمبێلێکی ئاگر کوژێنەوە شوتەکەی لێدەدات کاتێک بەخێرایی 40m/s دەجووڵێت ئۆتۆمبێلێکی تر لە پێشیەوەیە بەخێرایی 30m/s بە هەمان ئاراستە دەڕوات هەروەها لە لێواری ڕێگاکەدا پاسێک لە پێشیەوە وەستاوە ، کامیان دەنگی شووتەکە بە پلەی بەرزتر دەیبیستێت؟
- Question 31 of 50
31. Question
نمایشکارێک لە شاری یاریدا یاری بە دوو پارچە دار دەکات و لە هەوادا بایاندەدات (دەیان خولێنێتەوە) یەکێکیان لەوەی تریان قورسترە، کام لەم دەقانەی خوارەوە بەڕاست دادەنرێت
- Question 32 of 50
32. Question
یاسای …………….. بەکاردێت بۆدیاریکردنی بڕی پاڵهێزی کارەبای موگنەکار
- Question 33 of 50
33. Question
کاتێک بەشێک لە شەپۆلێکی دەنگ لە هەواوە دەپەڕێتەوە بۆناو ئاو ، کام لە سیفەتی شە پۆلەکە وەک خۆی دەمێنێتەوە؟
- Question 34 of 50
34. Question
خێرایی هەموو شە پۆڵە کارۆموگناتیسییەکان لە بۆشایدا 13×108m/s درێژی شە پۆڵی ڕادیۆیی چەندە ئەگەربەلەرەلەری 88MHz بێت؛
- Question 35 of 50
35. Question
ئاڵوگۆڕە موگنەکاری لەنێوان دوو کۆیل لەسەر کام لەمانەی خوارەوە بەندە ؛
- Question 36 of 50
36. Question
وێڵە تەزووەکان بەکاردەهێنرین
- Question 37 of 50
37. Question
خاڵێک لەسەر چێوەی ڕەوڕەوەیەک کەوانەیەك دەبڕێت درێژییەکەی 2.49m کاتێک ڕەورەوەکە بەگۆشەی 35 دەخولێتەوە گۆشە لادانی ئەم خاڵە چەندە کاتێک کەوانەیەک دەبڕێت کە درێژییەکەی 143m ە ؟
- Question 38 of 50
38. Question
لەرەلەری بەندۆلێک پاش ڕێکخستنەوەی ، لە 10Hz بۆ 30Hz دەگۆڕێت ، لەم بارەدا کاتە لەرەکەی لە T چرکەوە دەگۆڕێت بۆ
- Question 39 of 50
39. Question
کۆیلێکی لاکێشەیی ڕووبەرەکەی 0.0046m2 بوو بەشێوەیەک دانرا کە ڕووبەرەکەی ستوون بوو لەسەر ئاراستەی بوارێکی موگناتیسی B ئەگەرکۆیلەکە 75 پێچی هەبێت وبەرگرییە گشتییەکەی 8.6Ω بێت وبوارەکە بە تێکڕایی 3T/m کەم بێت ، ئایا بڕی تەزووی موگنەکار لە کۆیلەکەدا چەنده؟
- Question 40 of 50
40. Question
سەتڵێکی پڕ لە ئاو ، بارستاییەکەی 22.5kg بەپەتێکەوە بەسترا بەدەوری لوولەکێکدا دەڕوات کە لەسەر بیرێک چەسپ کراوە
نیوەتیرەکەی 0.05m بوو , ئەوزەبرەی سەتڵەکە دەیخاتە سەر لوولەکەکە چەندە؟ - Question 41 of 50
41. Question
ئەو شەپۆڵەی کە بۆگواستنەوەی پێویستی بە ناوەندێکی ماددی هەیە؟
- Question 42 of 50
42. Question
دووگۆهەمان بارستاییان هەیە ، یەکێکیان ناوبۆش و ئەوەی تریان پتەو ، چۆن دەتوانین لە یەکیان جیا بکەینەوە ؟
- Question 43 of 50
43. Question
ئۆتۆمبێلێک لەسەر ڕوویەکی ئاسۆیی دەڕوات بە خێراییەك بڕەکەی 65km/h لا دەداتە سەربازنەیەک نیوەتیرەکەی 195m کەمترین نرخی هاوکۆلکەی وەستاوە لێکخشاندنی نێوان تایەکان وزەویەکە چەندە کە ئۆتۆمبێلەکە بتوانێت لەسەرڕێڕەوە بازنەییەکەی پێچ بکاتەوە؟
ag=9.81m/s2
- Question 44 of 50
44. Question
ئاراستەی هێزی موگناتیسی دیاری بکە لەسەرئەو تەلە تەزووهەڵگرەی کە لەوێنەی بەرامبەردا دییارە؟
- Question 45 of 50
45. Question
کاتێک راوانی شە پۆێێکی میکانیکی زیاد دەکات بۆ سێ هێندەی بڕەکەی ، بەکام کۆلکە ئەم وزەیەی شە پۆڵەکەی هەلگرتووە زیاد دەکات لە ماوەیەکی دیاریکراودا ؟
- Question 46 of 50
46. Question
پەپێی یاسای لێنز ئەگەر بواری موگناتیسی دانراو لەسەرسوڕەکە بگۆڕێت ئەوا بواری موگنەکارەکە هەوڵدەدات کە بواری موگناتیسی گشتی …………………
- Question 47 of 50
47. Question
کاتێک موگناتیسێک دەکرێت بە دوو کەرتەوە ، ژمارەی جەەسەرەکانی هەر کەرێکیان چەندە؟
- Question 48 of 50
48. Question
کام لەم هاوکێشانەی خوارەوە ڕاستە بۆ گۆشە تەوژم؟
- Question 49 of 50
49. Question
ئەگەر هاوکۆلکەی خودموگنەکاری کۆیلێک 0.02H بێت وە تەزووەکەی بە تێکڕای 100A/s زیاد بکات ئایا پاڵهێزی کارەبای
موگنەکاری کۆیلەکە چەندە؟ - Question 50 of 50
50. Question
ئەگەرتوندی دەنگێك 1W/m2 بێت بێت ، ئاستی توندی ئەودەنگە چەندە ؟