فیزیا 2021-2022 خولی یەکەم
Quiz Summary
0 of 50 Questions completed
Questions:
Information
You have already completed the quiz before. Hence you can not start it again.
Quiz is loading…
You must sign in or sign up to start the quiz.
You must first complete the following:
Results
Results
0 of 50 Questions answered correctly
Your time:
Time has elapsed
You have reached 0 of 0 point(s), (0)
Earned Point(s): 0 of 0, (0)
0 Essay(s) Pending (Possible Point(s): 0)
Categories
- Not categorized 0%
- 1
- 2
- 3
- 4
- 5
- 6
- 7
- 8
- 9
- 10
- 11
- 12
- 13
- 14
- 15
- 16
- 17
- 18
- 19
- 20
- 21
- 22
- 23
- 24
- 25
- 26
- 27
- 28
- 29
- 30
- 31
- 32
- 33
- 34
- 35
- 36
- 37
- 38
- 39
- 40
- 41
- 42
- 43
- 44
- 45
- 46
- 47
- 48
- 49
- 50
- Current
- Review
- Answered
- Correct
- Incorrect
- Question 1 of 50
1. Question
دوو شەپۆل بەیەکدادەچن کە هەمان درێژی شە پۆلیان هەیە فراوانی یەکەمیان 0.75m وە فراوانی دووەمیان 0.53m فراوانی
شە پۆڵی بەرەنجام چەندە ئەگەر بەیەکداچوونەکە دروستکەربێت؟ - Question 2 of 50
2. Question
لەوێنەی بەرامبەردا هێلکارییەکی ڕوونکردنەوەیی گۆڕانی (ε) موگنەکار بەپێی کات (t) نیشان دەدات بەشێوەی شە پۆلێکی تەژێی (sin) لەکاتی خولانەوەی ئەڵقەکە لەناو بواری موگناتیسیدا ، لە کام لەم خاڵانەدا ئاستی ئەڵقەکە تەریب دەبێت لەگەل ئاراستەی بواری موگناتیسییەکە ؟
- Question 3 of 50
3. Question
بەللوری دوانی P-Nتەزووی کەرەبا دەگەیەنێت :
- Question 4 of 50
4. Question
بڕی (Δθ) و(ω) لەم خشتەیەی بەرامبەردا چەندە؟
- Question 5 of 50
5. Question
دووری نێوان گرێ و قوڵفێکی یەک بەدوای یەک لە شە پۆلێکی وەستاو لە ژێیەکدا یەکسانە بە:
- Question 6 of 50
6. Question
کام لەم هاوکێشانەی خوارەوە ڕاستە بۆ هەژمارکردنی هاوکۆلکەی خودموگنەکاری بۆ کۆیلێکی لوولپێچ ؟
- Question 7 of 50
7. Question
کام جۆرلە تەنە ڕەقەکان ئەو گورزە وزانەی وێنەکەی بەرامبەردا دەنوێنێت؟
- Question 8 of 50
8. Question
تێکڕایی کاتی گۆڕانی ئاراستەی خێرایی تەنێکە کاتێ لەسەر ڕێڕەوێکی بازنەیی دەجووڵێت :
- Question 9 of 50
9. Question
کام لەمانەی خوارەوە کارلە کاتەلەرەی سیستەمی (بارستایی-سپرینگ) ناکات؟
- Question 10 of 50
10. Question
لەکاتی بەرهەم هێنانی تەزووی گۆڕاودا کام لەم هێندانە بەنەگۆڕی دەمێنێتەوە؟
- Question 11 of 50
11. Question
پەیوەندی نێوان تەزووی دەرچو و تەزووی بنکە لە ترانزستەردا چییە؟
- Question 12 of 50
12. Question
پەپکەیەک لە وەستانەوە دەست بە خولانەوە دەکات ودوای 4s گۆشە خێراییەکەی دەگاتە 2rad/s ئایا لێکەوتە تاودانی خالێک
لەسەر پەپکەکە چەندەکە 0.1m دوورە لە تەوەرەی خولانەوەی پپەپکەکە؟ - Question 13 of 50
13. Question
شەمشەمەکوێرەیەک بەخێرایی 20m/s بە ئاراستەی دیوارێکی جێگیر دەفڕێت ، شە پۆلێکی سەرو بیستن بە لەرەلەری 40000Hz دەردەکات ، لەرەلەری بیستراوی ڕووکەشی شە پۆڵەکە چەندە کاتێک بەر دیوارەکە دەکەوێت؟
بۆ خێرایی دەنگ لەهەوادا 340m/s بەکاربێنە
- Question 14 of 50
14. Question
وادابنی کە تولە گەیەنەرێک لەناو بوارێکی موگناتیسی B دەجووڵێت وەک لەم وێنانەدا دیارە کام وێنە جەمسەرەکانی (ε) موگنەکار بە دروست دەنوێنێت ؟
- Question 15 of 50
15. Question
بڕی هێزی کێشکردن لەنێوان دوو بارستایی بچوو دەکاتە 10×10-11N کاتێ دووری نێوان چەقەکانیان 10cm بێت ، هێزی
کێشکردن لەنێوانیان دەبێتە چەند کاتێ دووری نیوانیان کەم دەکات بۆ 5cm ؟ - Question 16 of 50
16. Question
ئەگەر لەرەلەری هارمۆنی سێیەم لە بۆڕییەکی یەک لا داخراودا (f3=105.6Hz) بیت ، لەرەلەری هارمۆنی دوای ئەوە چەندە لە
هەمان بۆڕی دا ؟ - Question 17 of 50
17. Question
کۆیلێک لە 25 پێج پێکهاتووە لەسەر بۆڕیەکی هەوایی هەڵکراوە کە ڕووبەری پانە بڕگەکەی 1.8m2 هەر پێچێک ڕووبەری بڕگەی
بۆڕییە هەواییەکەی هەیە ، بوارێکی موگناتیسی ڕێک بەستوونی خرایە سەر ئاستی کۆیلەکە ، ئەگەر توندی بوارە موگناتیسییەکە بەڕێکی لە 0T بۆ 0.55T لە ماوەی 0.85s دا زیاد بکات ، ئەوا بڕی(ε ) موگنەکار لە کۆیلەکەدا هەژماربکە ؟ - Question 18 of 50
18. Question
کام لەمانەی خوارەوە ڕاستە بۆ خاڵەکانی (A,B) بۆ خولێنکەیەک کاتێک بەدەوری تەوەرەیەکی جێگیردا دەخولێتەوە وەك لە وێنەکەدا دیاره؟
VtA<VtB
- Question 19 of 50
19. Question
کام لەم هۆکارانەی خوارەوە بۆ سەرچاوەیەکی دیاریکراو دەگۆڕێت لەکاتی بەرزبوونەوەی دەنگدا
- Question 20 of 50
20. Question
توانای بەفیڕۆچوو لە شێوەی گەرمیدا لە تەلیکدا هەژماربکە کە بەرگرییەکەی 120Ω وتەزوویەکی پێدا دەڕوات توندییەکەی 50A
- Question 21 of 50
21. Question
دووری ستوونییە لەنێوان تەوەرەی خولانەوە وڕاستەهێلێکی کێشراو لەسەردرێژکراوەی هێزەکە
- Question 22 of 50
22. Question
تتێسلا x ئەمپێر x مەتر = ؟
- Question 23 of 50
23. Question
ترانسفۆرمەرێکی بەرزکەرەوە 120V بۆ 2400V بەرزدەکاتەوە ، ئەگەر ژمارەی پێچەکانی کۆیلی سەرەتایی ٧٥ پیچ بێت ، ئایا
ژمارەی پێچەکانی کۆیلی ناوەندی چەندە؟ - Question 24 of 50
24. Question
لەکام لەم بارانەی خوارەوەدا دوو مەرجەکەی هاوسەنگ بوون (هاوسەنگ بوونی جێگۆڕ و هاوسەنگ بوونی بەخول) بەدی نایەن
- Question 25 of 50
25. Question
لەم وێنەیەی بەرامبەر سامپڵێکی بەیەکداچوون لە جووت درزدا ڕوون کردووەتەوە خاڵی (e) بڕژۆڵەی ناوەندی ڕووناک دەنوێنێت ، کام خاڵ برژۆڵەی تاریکی پلە دوو دەنوێنێت ؟
- Question 26 of 50
26. Question
گۆشەی جیاوازی ڕەوگەی نێوان تەزووی گشتی و جیاوازی ئەرکی گشتی هەژماربکە بۆئەو سوڕە کارەباییەی کە لە وێنەی بەرامبەردا دیارە؟
- Question 27 of 50
27. Question
درێژی باسکی بەرزکەرەوەیەک لە شوێنی دامەزراوەکەیدا دەگاتە 15m وە گۆشەی نێوان باسکەکە و ئاسۆ 20o وادابنێ گەورەترین کێش کە دەتوانرێت بەهۆی بەرزکەرەوەیەکەوە بەرز بکرێتەوە بەو زەبرە دیاری دەکرێت کە ئەو کێشە بەدەوری بنکەی باسکی بەرزکەرەوەکەدا پەیدای دەکات، بڕی زۆرترین زەبر کە بەرزکراوەکە دەتوانێت بەرگەی بگرێت چەندە ، ئەگەرزۆرترین کێشی هەئواسراو پێوەی 450N بێت؛
- Question 28 of 50
28. Question
کاتێک ئاستی توندی دەنگی جووڵەی هاتووچۆ لە شەقامێکدا زیاد دەکات لە 40dB بۆ 60dB توندی ژاوەژاوەکە چەند زیاد دەکات؟
- Question 29 of 50
29. Question
هاوکۆلکەی ئاڵوگۆڕە موگنەکاری نێوان دوو کۆیل 1.06H ئەگەرتەزووی کۆیلە سەرەتاییەکە لە ماوەی 0.0336s دا لە 0A بۆ 9.5A بگۆڕێت ، تێکڕای (ε) موگنەکارلە کۆیلە ناوەندییەکە هەژماربکە؟
- Question 30 of 50
30. Question
ڕەوڕەوەی گۆزە دروستکەرێک لە شێوە پەپکەدایە نیوەترەکەی 0.5m و بارستاییەکەی 100kg بەدەوری تەوەرەکەیدا دەخولێتەوە
بە گۆشە خێرایی 50rev/min وەستاکە دەتوانێت ڕەوڕەوەکە بوەستێنێت ، بۆ ئەوەش پارچە قوڕێکی تەڕ بە لێواری ڕەوڕەوەکە دەنوسێنێت بۆماوەی 6s ئەوزەبرە چەندەکە وەستاکە دەیخاتە سەرڕەوڕەوەکە؟I=(1/2)Mr2
- Question 31 of 50
31. Question
شە پۆلەکانی ……………….. بەکاردەهێنرێن بۆدەستکەوتنی وێنەی شتەکانی ناو لەش
- Question 32 of 50
32. Question
کام لەم تەنانەی خوارەوە لادان تیایاندا زۆرتر ئاشکرایە ؟
- Question 33 of 50
33. Question
کام لەم تەنانەی خوارەوە لەکاتی خلۆربونەوەیدا جووڵە وزەی جێگۆڕەکەی یەکسان دەبێت بە جووڵە وزەی بە خولەکەی؟
- Question 34 of 50
34. Question
پرۆتۆنێک بەرەو خۆرهەڵات دەجوولێت وە بەرەنگاری هێزێکی موگناتیسی دەبێتەوە بڕەکەی 8.8×10-19N بەرەوسەرەوە ، ئەم هێزە بەهۆی بواری موگناتیسی گۆی زەوییەوە پەیدا دەبێت ، کە لەوخاڵەدا بڕەکەی 5.5×10-7T.m/A وبەرەوباکورە ، خێرایی پڕۆتۆنەکە چەندە؟
بارگەی پڕۆتۆن (q=1.6×10-19C)
- Question 35 of 50
35. Question
سەرچاوەیەکی ئەرکی گۆڕاو لەرەلەرەکەی 1MHz و نرخی کاریگەری ڤۆڵتیەکەی 50V بە سورێکەوە بەسترا کە پێکهاتبوو لە
بەرگرییەکی 300Ω وموگنەبارگێکی پوخت 600Ω وبارگەگرێک 200Ω هەموویان هاوڕێک بەستراون ڕێگری سوڕەکە پدۆزەرەوە؟ - Question 36 of 50
36. Question
سەتلێکی ئاو بارستاییەکەی 75kg بەپەتێکەوە بەسترا پاشان سەرەکەی تری پەتەکە هەڵکراوە بەدەوری لوولەکێکی ئاسۆیی چێگیردا کە نیوەتیرەکەی 0.075m ، دەتوانرێت لوولەکەکە بخولێنرێتەوە بەهۆی باسکێکەوە کە بە سەرێکیەوە جێگیڕکراوە و درێژییەکەی 0.25m ، کەمترین هێز چەندە کە دەتوانرێت بەشێوەیەکی ستوونی سەرباسکەکە بۆ ئەوەی بتوانێت دەفرەکە بەرزبکاتەوە بەخێراییەکی نەگۆڕ؟
- Question 37 of 50
37. Question
کۆیلێکی لوولپێچ ژمارەی پێچەکانی لە یەکەی درێژیدا یەکسانە بە 4000 پێچ/m بڕی بواری موگناتیسی لە ناوەڕاستی کۆیلەکە لەسەر تەوەرەکەی چەندە کاتێک تەزوویەک بە پێچەکانیدا دەڕوات توندییەکەی 10A ؟
μ0=4πx10-7T.m/A
- Question 38 of 50
38. Question
ماوەی نێوان دوو درز 0.03mm بوو ، دووەم بڕژۆئەی ڕووناك لەسەرشاشەکە دەرکەوت بە گۆشە لادانی θ=2.15o لەگەڵ برژۆڵەی ناوەندا ، درێژی شە پۆڵی ڕووناکییەکە هەژماربکە؟
- Question 39 of 50
39. Question
گۆیەکی ناوبۆش بارستاییەکەی (M) ونیوەتیرەکەی (R) گۆیەکە چەندە کاتی پێویستە بۆئەوەی لە وەستانەوە ماوەی 4m لەسەر
ڕوویەکی لێژ خلۆربێتەوەکە بە گۆشەی 30o لەگەڵ ئاسۆدا لارە؟I=(1/2)Mr2
- Question 40 of 50
40. Question
تەلێکی گەیەنەری ڕێک بەدرێژایی تەوەرەی (Z) دانرا ، ئاراستەی بواری موگناتیسی دروست بوو دیاری بکە و لە خاڵی M کە دەکەوێتە سەرتەوەرەی (Y) پۆزەتیڤ ، کاتێك تەزوویەکی نەگۆڕبە تەلەکەدا دەڕوات بە ئاراستەی (Z) پۆزەتیڤ
- Question 41 of 50
41. Question
(1ev) یەکسانە بە :
- Question 42 of 50
42. Question
کام لەم جووڵە بە پاتانەی خوارەوە جووڵەیەکی هارمۆنی سادەیە؟
- Question 43 of 50
43. Question
دولکەیەکی سازدەر دەنگێک بەخێرایی 346m/s وە درێژی شە پۆڵی 1.35m لەهەوادا دەردەکات ، خێرایی بڵاوبوونەوەی ئەو
دەنگەی کە لە دولکەکەوە دەردەچێت لە ئاودا چەندە؟ کاتێك درێژی شە پۆڵی ئەودەنگە لە ئاودا دەگاتە 5.853m - Question 44 of 50
44. Question
بەپێی بیردۆزی فۆتۆنی ئانشتاین ژمارەی ئەو ئەلکترۆنانەی دەردەچن لە ڕووی کانزاکەوە بەندە لەسەر
- Question 45 of 50
45. Question
دەکرێت گلڤانۆمیتەر بگۆردرێت بۆئەمیتەر ئەویش بە بەستنی بەرگرییەکی زۆر ……………….. لەگەڵ گلڤانۆمیتەر.
- Question 46 of 50
46. Question
هێنری (H) = ……………………..
- Question 47 of 50
47. Question
جۆری ئەو شەبەنگە چییە کە بەکاردەهێنرێت بۆناسینەوەی توخمەکان لە کەشی (گازەکانی دەوری) ئەستێرەکان؟
- Question 48 of 50
48. Question
ئەگەر لەرەلەری تەنیک 5Hz بێت ، کاتەلەرەکەی چەندە ؟
- Question 49 of 50
49. Question
کاتێک توڵە موگناتیسێک لە کۆیلێک دووردەخرێتەوە ئەوا ئاراستەی بواری موگناتیسی کە تەزووە موگنەکارەکە دروستی کردووە :
- Question 50 of 50
50. Question
سەرچاوەیەکی ڕووناکی درێژی شە پۆلەکەی λ یە دەکەوێتە سەرکانزایەک و ئەلکترۆنە ڕووناکییەکان دەردەکات کە گەورەترین جووڵەوزەیان 1ev سەرچاوەیەکی ڕووناکی تر (دووە) درێژی شە پۆلەکەی 1/2λ یە ئەلکترۆنە ڕووناکییەکان دەردەکات کە گەورەترین جووڵەوزەیان 4ev , پابەندە ئیشی کانزاکە چەندە؟