فیزیا 2023-2024 خولی یەکەم
وەڵامی پرسیاری وزاری فیزیا 2023-2024 خولی یەکەم
ڕێژەی دەرچوون 62.09٪
Quiz Summary
0 of 50 Questions completed
Questions:
Information
You have already completed the quiz before. Hence you can not start it again.
Quiz is loading…
You must sign in or sign up to start the quiz.
You must first complete the following:
Results
Results
0 of 50 Questions answered correctly
Your time:
Time has elapsed
You have reached 0 of 0 point(s), (0)
Earned Point(s): 0 of 0, (0)
0 Essay(s) Pending (Possible Point(s): 0)
Categories
- Not categorized 0%
- 1
- 2
- 3
- 4
- 5
- 6
- 7
- 8
- 9
- 10
- 11
- 12
- 13
- 14
- 15
- 16
- 17
- 18
- 19
- 20
- 21
- 22
- 23
- 24
- 25
- 26
- 27
- 28
- 29
- 30
- 31
- 32
- 33
- 34
- 35
- 36
- 37
- 38
- 39
- 40
- 41
- 42
- 43
- 44
- 45
- 46
- 47
- 48
- 49
- 50
- Current
- Review
- Answered
- Correct
- Incorrect
- Question 1 of 50
1. Question
پاسکیل سوارێك لەسەر ڕێڕەوێکی بازنەیی دەجووڵێت ، نیوەی ڕێڕەوەکە لە ماوەی 20s دەبڕێت ناوەندە گۆشە خێراییەکەی چەندە؟
- Question 2 of 50
2. Question
ژمارەی گرێ و قوڵفەکانی ئاوازی هارمۆنی پێنجەم (ƒ5) چەندە لە بۆرییەکی یەك لا داخراودا ؟
- Question 3 of 50
3. Question
کۆیلی دینەمۆیەك 150 پێچی هەیە کە ڕووبەری بڕگەکەی 0.35m2 ئەگەر بڕی ئەو بوارە موگناتیسییە کە کۆیلەکەی تێدا دەخولێتەوە 8.34×10-3T بێت ولەرەلەرکەی 89Hz بێت کام لەمانە دەبێتە هاوکێشەی ساتی پالهێزی کارەبایی موگنەکاری (ε) ئەم دینەمۆیە؟
- Question 4 of 50
4. Question
بڕی نادیار لەو خشتەیەی بەرامبەردا چەندە؟
- Question 5 of 50
5. Question
خێرایی دەنگ بەندە لەسەر پلەی گەرمی ناوەندەکە ئەم بەند بوونە لە کام لەمانەی خوارەوەدا بەرچاوترە؟
- Question 6 of 50
6. Question
بارگەگرێک بارگەگرییەکەی 400μF ودواییەک لەگەڵ بەرگییەکی ئۆمی پوختی 10Ω و سەرچاوەیەکی تەزوی گۆڕاوی لەرەلەر Hz$\frac{250}\pi$ بەستراوە، ئەگەر جیاوازی ئەرکی کاریگەر لە نێوان دوو لەوحەکەی بارگەگرەکەدا 18V بێت ، جیاوازی ئەرکی کاریگەر لە نێوان جەمسەرەکانی بەرگرییە پوختەکەدا چەندە؟
- Question 7 of 50
7. Question
دووری نێوان چەقی دووگۆی بلیارد 0.3m و هەردووکیان هەمان بارستاییان هەیە و بڕی هێزی کێشکردنی نێوانیان 9.5×10-11N بارستایی یەکێك لەوگۆیانە چەندە؟
$G=6.673\times10^{-11}\frac{N\cdot m^2}{kg^2}$
- Question 8 of 50
8. Question
ئۆتۆمبێلێکی ئاگرکوژێنەوە بە خێرایی 50m/s دەجووڵێت ، شوتەکەی لێدەدات بە لەرەلەری 1500Hz پاسێک لە پێشەوە بە خێرایی 35m/s بە هەمان ئاراستە دەڕوات ، ئەو لەرەلەرە چەندە کە شوفێری پاسەکە دەیبیستێت ؟
(خێرایی دەنگ لە هەوادا بە 345m/s بەکاربهێنە)
- Question 9 of 50
9. Question
سەرچاوەیەکی ئەرکی گۆڕاو نرخی کاریگەری ڤۆڵتیەکەی 90V بەسوڕێکەوە بەسترا کە پێکهاتبوو لە بەرگرییەکی R=300Ω و موگنەبارگێکی پوخت XL=600Ω ، و بارگەگرێك XC=200Ω , هەموویان هاوڕێك بەستراون ، نرخی کاریگەری تەزوی گشتی سەرچاوەکە چەندە؟
- Question 10 of 50
10. Question
بەهۆی خولانەوەی زەوییەوە :
- Question 11 of 50
11. Question
ئەگەر توندی دەنگێك $1\frac w{m^2}$ بێت ، ئاستی توندی ئەو دەنگە چەندە
- Question 12 of 50
12. Question
ڕێژەی نێوان ژمارەی پێچەکانی کۆیلی سەرەتایی بۆ ژمارەی پێچەکانی کۆیلی ناوەندی چەندە لەو ترانسفۆرمەرەی بەرامبەردا؟
- Question 13 of 50
13. Question
ئەو هێندە بەخولە چییە کە بەرامبەر هێزە لە جووڵەی جێگۆڕدا؟
- Question 14 of 50
14. Question
خێرایی شەپۆلەکان لەژێیەکدا چەندە ئەگەر لەرەلەری بنەڕەتی 440Hz بێت و درێژی ژێیەکە 50cm بێت؟
- Question 15 of 50
15. Question
ئەگەر دوو شەپۆلی ڕووناکی هاوبارکە هەمان درێژە شەپۆلیان هەبێت وبەیەکدا بچن ، ئەگەربەیەکداچوونەکە دروستکەر بێت ، درێژی شە پۆلی بەرەنجام :
- Question 16 of 50
16. Question
(کاتێك خۆخلیسیکێنەیەکی سەرسەهۆل هەردوو دەست و قاچی لە جەستەی نزیک بکاتەوە) ئەگەر بەرەنجامی ئەو زەبرانەی کە کار لە خۆخلیسیکێنەکە دەکەن سفر بێت ، کام لەمانەی خوارەوە ڕاستە دەربارەی [ زەبری بارنەگۆڕییەکەی ( I ) ، گۆشە خێراییەکەی (ω) ، گۆشە تەوژمەکەی (L)]
- Question 17 of 50
17. Question
دەتوانین یەکەی پێوانی بواری موگناتیسی (تێسلا T) بە کام لەم شێوانەی خوارەوە بنووسین؟
- Question 18 of 50
18. Question
ئەگەر جیاوازی ڕەوگە لە نێوان دوو شەپۆلی هاوبار 6π rad بێت ، جیاوازی ڕێڕەوی نێوان دوو شەپۆلەکە دەبێتە:
- Question 19 of 50
19. Question
کارگوزارێکی پاککردنەوەی شووشە کێشەکەی 700N لەسەر لەوحێکی هاوچەشن وەستاوە کە کێشەکەی 200N وە درێژییەکەشی 3m لە هەردوو سەرەکەیەوە بەدوو پەتی شاوڵی هەڵواسراوە ، هێزی کرژی لە سەر ئەو پەتەی کە نزیکترە لە کارگوزارەکە چەندە ئەگەر کارگوزارەکە لە دووری 1m لەسەرێکەوە وەستابێت؟
- Question 20 of 50
20. Question
تەزویەکی نەگۆڕ 10A بە کۆیلێکی لولپێچ دا دەڕوات ، ئەگەر بڕی بواری موگانتیسی لە ناوەڕاستیدا و لەسەر تەوەرەکەیدا بکاتە $\frac\pi{40}T$ ئایا ژمارەی پێچەکانی کۆیلەکە لە یەکەی درێژیدا چەندە؟
μ=4πx10-7T.m/A
- Question 21 of 50
21. Question
کام لەمانەی خوارەوە بەشێکی گرنگ نین لە دەزگای لەیزەر؟
- Question 22 of 50
22. Question
لەو وێنەیەی بەرامبەردا نواندنی گۆشەی جیاوازی ڕەوگەی نێوان توندی تەزو و جیاوازی ئەرکی گۆڕاوی کام لەمانەی خوارەوەیە؟
- Question 23 of 50
23. Question
وادابنێ کە ئەلیکترۆنێك بەدوای پرۆتۆنێك کەوتووە بەرەو باکور دەجووڵێت ، لەو کاتەشدا کتوپڕ بوارێکی موکناتیسی بەرەو باشور خرایە سەریان ، ئایا چی لە دوو تەنۆلکەکە دێت؟
- Question 24 of 50
24. Question
گورزەیەکی لەیزەری (هیلیۆم- نیۆن) درێژی شە پۆلەکەی λ=632.8nm بە ئەستوونی کەوتە سەر ڕووی درزەکێکی لادان کە m/هێڵ 150.500 ی تێدایە ، گۆشە لادانی برژۆڵەی ڕووناکی پلە یەك چەندە؟
- Question 25 of 50
25. Question
ڕەوڕەوەی گۆزە دروستکەرێک لە شێوەی پە پکەدایە نیوەتبرەکەی 0.5m وبارستاییەکەی 80kg بە دەوری تەوەرەکەیدا دەخولێتەوە بە گۆشە خێرایی 4rad/s وەستاکە دەتوانێت ڕەوڕەوەکە بوەستێنێت ، بۆ ئەوەش پارچە قوڕێکی تەڕ بە لێواری ڕەوڕەوەکەوە دەنوسێنێت بۆماوەی 5s , ئەوزەبرە چەندە کە وستاکە دەیخاتە سەر ڕەوڕەوەکە؟ $\left(I=\frac12mr^2\right)$
- Question 26 of 50
26. Question
کام لە بارانەی خوارەوە ئاراستەی بواری موگناتیسی بە دروست دیاری کراوە بە دەوری گەیەنەرێکی ڕێك کە تەزوویەکی نەگۆڕ پێیدا دەڕوات ؟
- Question 27 of 50
27. Question
گۆیەك بە گۆشە خێراییەکی نەگۆڕ 5rad/s لەسەر پەتێك کە درێژییەکەی 0.5m دەسوڕێتەوە. گۆشە تاودانی گۆیەکە چەندە؟
- Question 28 of 50
28. Question
پەپکەیەك بارستایەکەی 0.5kg ونیوەتیرەکەی 0.1m لەسەر لێژییەک خلۆر دەبێتەوە بێ خلیسکاندن . جووڵە وزەی گشتی پەپکەکە هەژمار بکە لەو ساتەی کە خێرایی ساتی چەقەکەی دەبێتە 2m/s
- Question 29 of 50
29. Question
دەمانەوێت ئەمیتەرێک کە بەرگرییەکەی 5Ω بێت بۆ پێوانی تەزویەکی کارەبایی بەکاربهێنرێت توندییەکەی 10A بەلام ئەم ئەمیتەرە دەتوانێت ئەو تەزوانە بپێوێت کە لە نێوان ( 0 و 1A ) دایە بڕی ئەوبەرگرییەی کە پێویستە هاوڕێك لەگەڵ ئەم ئەمیتەرەدا ببەسترێت چەندەتا بتوانرێت بۆ ئەومەبەستە بەکاربهێنرێت؟
- Question 30 of 50
30. Question
درێژی باسکی بەرزکەرەوەیەك لە شوێنی دامەزراوەیەکدا دەگاتە 12m وە گۆشەی نێوان باسکەکە و ئاسۆ 60o وادابنێ گەورەترین کێش کە دەتوانرێت بە هۆی بەرزکەرەوەکەوە بەرزبکرێتەوە بەو زەبرە دیاریدەکرێت کە ئەوکێشە بە دەوری بنکەی باسکی بەرزکەرەوەکەدا پەیدایدەکات ، بڕی زورترین زەبر کە بەرزکەرەوەکە دەتوانێت بەرگەی بگرێت چەندە ئەگەر زۆرترین کێشی هەڵواسراو پێوەی 300N بێت؟
- Question 31 of 50
31. Question
بارستاییەک بەسەرێکی سپرینگێکەوە گەینراوە لەسەر ڕوویەکی ئاسۆیی ساف بە جووڵەیەکی هارمۆنی سادە دەلەرێتەوە کام لەمانە دەبێتە سفر کاتێك بارستاییەکە لە گەورەترین لاداندا بێت؟
- Question 32 of 50
32. Question
تەلێك درێژییەکەی 36m و تەزویەکی پێدا دەڕوات توندییەکەی 22A وە ئاراستەی لە خۆرهەلاتەوە بۆ خۆرئاوا. ئەگەر ئەو هێزەی بە هۆی بواری موگناتیسی زەوییەوە کار لەو تەلە دەکات بۆخوارەوە (ڕووەو زەوی) بێت و بڕەکەی 4×10-2N بێت ئایا بڕی بواری موگناتیسی لەو ناوچەیەدا چەندە؟
- Question 33 of 50
33. Question
ئەوشەپۆلەیە کە تیایدا تەنۆلکەکانی ناوەندەکە بە ئاراستەیەکی ستوون لەسەر ئاراستەی جووڵەی شەپۆلەکە دەلەرنەوە پێان دەوترێت:
- Question 34 of 50
34. Question
گۆیەکی پەندۆل بە پەتێکەوە هەڵواسراوە ، بە جووڵەیەکی هارمۆنی سادە دەلەرێتەوە کام لەمانەی خوارەوە کار لە کاتەلەرەی پەندۆل ناکات؟
- Question 35 of 50
35. Question
تاکە ئەڵقەیەکی بازنەیی کە نیوەتیرەکەی 22cm بوو لەناو بوارێکی موگناتیسی دەرەکی ڕێکدا دانرا کە توندییەکەی 0.5T بوو .بە شێوەیەك ئاستی ئەڵقەکە لەسەر ئاراستەی بوارەکە ئەستون بوو. لە ماوەی 0.25s دا ئەڵقەکە لەناو بوارەکە دەرهێنرا، تێکڕای (ε) موگنەکاری پەیدابوو لەو ماوەیەدا لە ئەڵقەکەدا چەندە؟
- Question 36 of 50
36. Question
ئەگەر دەرکەوت کە دەنگ بەرزبووەوە ، کام لەمانەی خوارەوە ئەگەری ئەوەی هەیە کە زیادبووبێت؟
- Question 37 of 50
37. Question
توڵە موگناتیسێك لە نزیک کۆیلێکی گەیەنەرەوە دانراوە وەک لە وێنەکەدا دیارە ئاراستەی تەزوو لەبەرگرییەکەدا (R) چۆێە، ئەگەر موگناتیسەکە بەرەو لای چەپ بجووڵێت
- Question 38 of 50
38. Question
بڕی بەرهەڵستی تەنێکە بۆهەر گۆڕانێك لە جووڵە بەخولەکەیدا:
- Question 39 of 50
39. Question
لەو وێنەیەی بەرامبەر تەلی 1 تەزوی I1 پێدا دەڕوات و بواری موگناتیسی B1 پەیدادەکات. تەلی 2 تەزوی I2 پێدادەروات و بواری موگناتیسی B2 پەیدادەکات ئاراستەی هێزە موگناتیسییە کاریگەرەکەی سەر تەلی 1 بە هۆی بواری موگناتیسی B2 دیاری بکە
- Question 40 of 50
40. Question
لاوەند پەنجەی خۆی لە دەفرێکی ئاودا دوو جارلە یەک چرکەدا نقووم دەکات ، چەند شە پۆلێک پەیدادەکات کە دووری نێوان دوو سەری یەکلەدوایەک 0.15m بێت ، خێرایی ئەو شەپۆلانە چەندە؟
- Question 41 of 50
41. Question
دەزگایەکە وزەی کارەبا دەگۆڕێت بۆ وزەی میکانیکی:
- Question 42 of 50
42. Question
دەزگای (مەیزەر Maser) لە مەودای کام لەم شەپۆلانەی خوارەوە کار دەکات ؟
- Question 43 of 50
43. Question
بڕی 270o بە ژمارەی خولەکان (rev) چەندە؟
- Question 44 of 50
44. Question
ئەگەر درێژی شە پۆلی شەپۆلێکی وەستاو لە پەتێکدا 90cm بێت ، ئایا دووری نێوان دوو گرێی یەك بەدوای یەك لە پەتەکەدا چەندە؟
- Question 45 of 50
45. Question
ئۆم (Ω) یەکسانە بە :
- Question 46 of 50
46. Question
کام لەمانە یاسای هۆك دەنوێنێت ؟
- Question 47 of 50
47. Question
تایەی ئوتۆمبیلێکی یاری کە لە دوورەوە بە کۆنترۆڵ ئیش دەکات خێرا دەبێت بە گۆشە تاودانی 22.4rad/s2 ئەگەر تایەکە بە گۆشە خێرایی 10.8rad/s دەستی بە خولانەوە کرد ، گۆشە خێراییەکەی پاش سێ خولی تەواو دەبێتە چەند ؟
- Question 48 of 50
48. Question
دوو شەپۆل بەیەکدادەچن کەهەمان درێژی شە پۆلیان هەیە فراوانی یەکەمیان 0.75m وە فراوانی دووەمیان 0.53m بێت ، فراوانی شە پۆلی بەرەنجام چەندە ئەگەر بەیەکداچوونەکە دروستکەر بێت؟
- Question 49 of 50
49. Question
هاوکۆلکەی خودموگنەکاری موگنەبارگی پوخت لەو سوڕەی بەرامبەردا چەندە ، ئەگەر گۆشەی جیاوازی ڕەوگەی نێوان تەزو و جیاوازی ئەرکی گشتی سفر بێت؟
- Question 50 of 50
50. Question
توڵە گەیەنەرێك a,b لەناو بوارێکی موگناتیسیدا (B) دەجووڵێت بە خێراییەکی نەگۆڕ (v) وەك لە وێنەی خوارەوە ڕوونکراوەتەوە کام لەم مانەی خوارەوە ڕاستە؟